13

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ناوخۆییەکانی لوبنان، شەپۆلی نوێی هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان درێژەی هەیە.
ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان ڕایگەیاندووە کە لە دوایین هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، لانیکەم ١٢ هاووڵاتی مەدەنی ئەو وڵاتە و ٢ منداڵ کوژراون و بە دەیان کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون. شایانی باسە کە لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا، ئەرتەشی ئیسرائیل چەندین ناوچەی نیشتەجێبوونی شارومەندانی مەدەنی لە باشووری لوبنان بە هۆی خۆ حەشاردانی هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لەو شوێنانە، بە ئامانج گرتووە و بە هۆیەوە چەندین کەس کوژراون یان بریندار بوون.