
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هەوڵی داوە کە بە هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگرەکان لە باکووری کەنداوی فارس و کەنداوی عومان، تەنگەی هورموز بە تەواوی دابخات.
ڕێکخراوی ئۆپراسیۆنی بازەرگانی دەریایی بریتانیا ڕایگەیاندووە کە چەندین کەشتی نەوتهەڵگر و بازەرگانی لە باکووری کەنداوی فارس و کەنداوی عومان، بە مەبەستی لە کار خستنیان، هێرش کراوەتە سەریان و زیانیان پێ گەیشتووە. لە هەمان کاتدا فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هێرشی هێزەکانی سپای پاسداران و میلیشیاکانی بۆ سەر کەشتییەکان لە کەنداوی فارس و عومان بێ وڵام نامێننەوە و نەوتهەڵگرەکانی ڕژیم بە ئامانج دەگیردرێن. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی هێرشەکان زیانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.