مانگرتنی ئەندامانی لێژنەی زانستی زانکۆی شیراز

بە پێی راپۆرتەکان، ئەندامانی لێژنەی زانستی زانکۆی شیراز لە رێککەوتی ٢٨ی خەرمانانەوە چالاکییەکانی خۆیان ڕادەگرن.

بە وتەی مانگرتووان، سەرەڕای بەدواداچوونەوە و وتوبێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو زانکۆیە و ناوەندە پەیوەندیدارەکان، هێشتا کێشەکانیان چارەسەر نەبووە و بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بەم بابەتە و بەدەستهێنانی مافە یاساییەکانیان، ڕایانگەیاندووە کە لە رێککەوتی شەممە ٢٨ی خەرمانان، هەموو چالاکییەکانی خۆیان ڕادەگرن. شایانی باسە کە شەورای سنفی ئەندامانی لێژنەی زانستی زانکۆی شیراز سەرەڕای پشتیوانی لەو مانگرتنە، داوایان لە بەرپرسانی ئەو زانکۆیە و ناوەندە پەیوەندیدارەکان کردووە کە کێشەی ئەو کەسانە چارەسەر بکەن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net