16

رۆژی ڕابردوو، کۆمەلێک لە هاووڵاتییانی خوازیاری کار لە شاری دزفول کۆبوونەوە و داوای پێدانی کار بوون.
شاوومەندانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی بینای شیرکەتی “کشت و پیشە“، خوازیاری کار بوون و هەروەها داوایان لە بەرپرسانی ئەو پارێزگا و شیرکەتەکە کرد کە شاروومەندانی خۆجێیی ئەو ناوچە لە شیرکەتەکە دابمەرزێن. ئەو هاووڵاتییانە لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە بایەخ نەدانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی پیشەیی و ئابوورییان، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.