گیان لەدەستدانی زیاتر ١٦ شاروومەندی پاکستانی لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی پۆلیس

رۆژی ڕابردوو، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی ئینتیحاری بۆسەر بنکەیەکی پۆلیس لە پاکستان زیاتر لە ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.

بە پێی دوایین زانیارییەکان، هێزەکانی پۆلیسی شاریکوهاتلە باکووری رۆژئاوای پاکستان، رۆژی ڕابردوو لەگەڵ بنەمالەکانیان لەو بنکەدا کۆبوونەوە، کە هێرشبەرەکە بە ئۆتۆمۆبیلێکی ئینتیحاری بە خێراییەکی زۆرەوە خۆی دا بە دیواری بیناکەدا و بە هۆیەوە تەقینەوەیەک بەهێز ڕووی داوە. بەرپرسانی پۆلیسی پاکستان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پاش تەقینەوەکە چەند کەسی چەکدار، بە گشتی خەڵکی مەدەنی و هێزەکانی ئەو بنکەیانە داوە بەر دەسترێژی گوللە. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ گرووپێک بەرپرسایەتی ئەم هێرشەی لە ئەستوۆ نەگرتووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net