سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر هاووڵاتییەک لە تاران

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “ئەمیر گەرووسی” تەمەن ٦٠ ساڵ و بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی تارانی گەورە، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٥ی هەتاویی، دەستبەسەر و لە زیندانی تارانی گەورە ڕاگیرابوو. ئەو هاووڵاتییە پاشان لە لایەن لقی ٢٩ی دادگا ئینقیلابی شاری تارانەوە بە تۆمەتی “ناردنی وێنە و ڤیدیۆ بۆ میدیاکانی دەرەوەی وڵات” حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمیر گەرووسی لە کۆبوونەوەی دادگاکەدا دژ بە حوکمەکەی ناڕەزایەتی دەربڕیەو و چاوەڕوانی حوکمی نوێ دادگای ڕژیمە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net