12

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سێ خوێندکار لە زانکۆە جیاوازەکانی تاران لە مافی خوێندن بێبەش یان لە زانکۆ دەر کراون.
ئەو خوێندکارانە بە ناوەکانی “پەرنیان خۆدابەخشی و فەریبۆرز کۆهەنزاد”، لە زانکۆی شەریف لە لایەن کۆمیتەی ئینزیباتی ئەو زانکۆیەوە بە تۆمەتی تێکدانی رێوشوێنی زانکۆ، حوکمی ٥ ساڵ قەدەغە لە خوێندن و دەرکران لە زانکۆیان بەسەردا سەپێندراوە. هەروەها خوێندکارێکی دیکە بە ناوی “عەلیڕەزا جەعفەرزادە”، لە زانکۆی بێهێشتی بە تۆمەتی وتنەوەی دروشم دژبە ڕژیم، لیدری ناڕەزایەتییەکان، سازکردنی ئالۆزی لە زانکۆ، حوکمی دەرکران لە زانکۆی بەسەردا سەپێندراوە.