Payaam.net

دەرکردنی دوو خوێندکار لە زانکۆی تاران بە هۆی ئاگردانی ئاڵای کۆماری ئیسلامی

بە پێی هەواڵەکان، دوو خوێندکاری زانکۆی تاران بە هۆی ئاگردانی ئاڵای کۆماری ئیسلامی لە زانکۆەکە دەرکراون.

“محەممەد حسێن ئۆمید” بەرپرسی گشتی زانکۆی تاران، لە گەڵ پەسەندکردنی ئەم بابەتە ڕایگەیاند کە ژمارەی دیکەش لە خوێندکاران بە تاوانی دەربڕینی ناڕەزایەتی، لە مافی خوێندن بێبەش یان لە زانکۆ دەرکراون. جێگای ئاماژەیە کە گۆشارەکان تەنانەت بۆسەر خوێندکارانی زانکۆی تاران نیە و ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ٢٣٦ خوێندکاری زانکۆی پیشەیی شەریف، رووبەرووی حوکمی قەزایی بوونەتەوە و ٦ کەسیان لە زانکۆ دەرکراون. هەروەها ١٠٠ خوێندکاری دیکەش لە زانکۆی زانست و پیشە بە هەمان شێوە لە ژێر گۆشاری قەزاییدان.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *