پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناڕەزایەتیی کارمەندانی کۆمپانیای موخابەراتی ئێران

کارمەندانی کۆمپانیای موخابەراتی ئێران دژی کەمیی مووچە و خراپیی بارودۆخی ژیانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کارمەندانی ناڕازی ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەرکی کارەکەیان زۆر قورسە، بەڵام لە بەرامبەردا مووچەیەکی کەم وەردەگرن. ناڕازییان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە بەو داهاتە کەمە ناتوانن پێداویستییە بنەڕەتییەکانی ژیانیان دابین بکەن. جێگای ئاماژەیە بەهۆی ئەو قەیرانە ئابوورییەی کۆماری ئیسلامی لە ئێراندا دروستی کردووە، زۆربەی هاووڵاتییان لە دۆخێکی زۆر خراپی گوزەران و ئابووریدا دەژین.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *