خوێندکارانی زانکۆی تاران بە سازکردنی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی، داوای ڕوونکردنەوەی چارەنووسی «شاهین شوکوهی» خوێندکاری کۆلێژی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو زانکۆیەیان کرد.
شاهین شوکوهی، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی خاکەلێوە لە بەردەم بینای پۆڵاد هەوڵی خۆسووتاندنی دابوو. ناوبراو پێش ئەم ڕووداوە، چەندین جار بۆ کۆمیتەی بەناو ئینزیباتیـی خوێندکاران بانگ کرابوو و بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر گوشاری دەزگا ئەمنییەکانی دەرەوەی زانکۆدا بووە.
پشتیوانیی خوێندکارانی زانکۆی تاران لە شاهین شوکوهی


