لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاوازەکانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. ئەو هاووڵاتییانە بریتین لە «موراد حاسڵ ئەبوبەکری»، «سادق ئەبوبەکری» و «سەعدی کەریمی» کە لە شارەکانی پیرانشار و بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕەوانە کراون. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەبەر دەستدا نییە.
دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاوازەکاندا


