پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٢٨ کرێکاری پاڵاوگەی گازی دێهلۆران لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ئابدانان

 

لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی گواستنەوەی کرێکارانی پاڵاوگەی گازی دێهلۆران لە ڕێگەی ئابدانان، ١٦ کرێکار بریندار بوون و ١٢ کەسی دیکەش گیانیان لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، قایمقامی ئابدانان سەبارەت بەو ڕووداوەی ئێوارەی دوێنێ ڕوویدا، ڕایگەیاند کە تا بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەی گیانلەدەستدراوان گەیشتووەتە ١٢ کەس و ١٦ برینداریش لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکاندا لەژێر چاودێری دان. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە لە نێو بریندارەکاندا، ١٠ کەس لە نەخۆشخانەی گەورەی دێزفوول، پێنج کەس لە ناوەندە تەندروستییەکانی ئابدانان و یەک کەس لە ئیلام خەوێندراون و چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە. هەروەها سێ کەس لە سەرنشینان دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەست داوە. کومیتەی ناوەندی حیزبی کمونیستی ئێران لەم بارەوە راگەیاندنێکی داوه که لە کۆتایی ئەم گەشتە هەواڵەدا بڵاو دەبێەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *