بەپێی ڕاپۆرتەکان، “سوبحان ئەمری“، خوێندکاری کورد و خەڵکی شاری ئاودانان، ماوەی هەفتەیەکە بە بێ هیچ هۆکارێکی یاسایی لە دەستبەسەرگەکانی دزفوول ڕاگیراوە و چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، لە لایەن حەراسەتی زانکۆکەیەوە ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کرا و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییەدا تێدەپەڕێت و هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی لەبەردەستدا نییە.


