31
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی پاڵاوگه‌ی گازی ئیلام له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
كرێكاران، شۆفێران و كارمه‌ندانی پاڵاوگه‌ی گازی ئیلام له ئاست نه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه بوون.