42
ڕۆژی دووشهممه ٩ی ڕێبهندانی ١٤٠٢، ئیسرائیل له ڕێگهی مووشهكهوه هێرشی کردە سەر بنكەیەكی سپای پاسدارانی ئێران لە دیمەشق و چهندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییهكان، دوانیوەڕۆی دووشەممە فڕۆکەیەکی جەنگییهكانی ئیسرائیل بارەگایەکی ڕاوێژكاریی سپای پاسدارانی ئێرانیان لە ناوچەی “سەیدە زەینەب”ی دیمەشق بۆردوومان کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەهۆی بۆردوومانەکەوە حەوت کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەشیان بریندار بوون. شایانی باسه كه ێپشتریش ئیسرائیل کۆبوونەوەی سەرکردەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی لە باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەزە لە دیمەشق کردبووە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا پێنج کەس کوژران كه چواریان بەرپرسی باڵای سپای پاسداران بوون.