29
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له مێحوه‌ری گوندی “كانی نزار”ی سه‌ر به شاری جوانڕۆ، پێنج كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری كۆڵبه‌رانی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی له نزیك گوندی “كانی نزار”ی جوانڕۆ، به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵ وه‌رگه‌ڕاوه و به‌وهۆیه‌وه پێنج كۆڵبه‌ر بریندار بوون كه ناسناوی چوار كه‌سیان بریتیه له: “ئاریا عه‌زیزی”، “كه‌یهان”، “نه‌بی” و “ته‌حسین”. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و پێنج كۆڵبه‌ره برینداره به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.