كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و كارمه‌ندانی ڕێكخراوی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری شاره‌داری تاران و كرێكارانی شاره‌داری زاهیدان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به پێشێلكردنی مافه‌كانیان له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شۆرای شاری تاران و شاره‌داری ناوه‌ندی زاهیدان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی شاره‌داری تاران، ماوه‌ی چه‌ند ساڵه به شێوه‌ی په‌یمانكاری له‌گه‌ڵ شیركه‌تی “هادیان” كار ده‌كه‌ن. له‌و ماوه‌یه هه‌وڵیان داوه كه گرێبه‌سته‌كانیان بۆ قه‌راردادی بگۆڕن و ڕاسته‌وخۆ گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی هادیان واژۆ بكه‌ن، به‌ڵام شاره‌داری بڕیاری داوه شیركه‌تی په‌یمانكاری بگۆڕێت نه‌ك داخوازی كرێكاران جێبه‌جێ بكات. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی دوو هه‌زار كرێكاری شاغڵ له شاره‌داری زاهیدان چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و سه‌نه‌واتی ساڵی ڕابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفته‌كانیان ناده‌ن.