ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان، خوێندكارێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی زاهدان به ناوی “سپێهر شیرانی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ربوون له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارنه‌وه، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، “سپێهر شیرانی، كاتژمێر ٤ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه و له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. پاش به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، هێزه‌كانی ڕژیم ڕایانگه‌یاندووه كه كوڕه‌كه‌تان به‌هۆی چالاكیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و پاش لێپرسینه‌وه ئازاد ده‌كرێت. كاتژمێر چوار و ٣٠ خوله‌كی به‌یانی چوارشه‌ممه ته‌رمی ئه‌و لاوه له حاڵێكدا فیشه‌ك له مێشكی درابوو له‌سه‌ر بانی ئه‌و ئاپارتمانه‌ی تێدا نیشته‌جێ بوون دوزراوه‌ته‌وه. بنه‌ماڵه‌ی سپێهر ڕایانگه‌یاندووه كه كوڕه‌كه‌یان پاش ڕفاندن له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه نه‌گڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵ و نازانن چۆن ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یشتۆته سه‌ر بانی ئه‌و خانووه‌ی تێدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.