سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا له‌ مه‌شهه‌د

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

“خۆسره‌و عه‌لیكوردی” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند: “مه‌جید خۆش مه‌نزه‌ر” و كوڕه‌كه‌ی به‌ ناوی “ئه‌میرڕه‌زا خۆش مه‌نزه‌ر” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ زیندان مه‌حكووم كراون.

به‌وته‌ی “خۆسره‌و عه‌لیكوردی”، “مه‌جید خۆش مه‌نزه‌ر” به‌ تۆمه‌تی “له‌كارخستنی دووربینه‌كانی ناوه‌ندی ترافیك له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا” به‌ ١٠ ساڵ زیندان و یه‌ك ساڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ بۆ شارستانی تایباد مه‌حكووم كراوه‌. هه‌روه‌ها “ئه‌میرڕه‌زا” كوڕی مه‌جید كه‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌ هاوكاریكردنی باوكی بۆ له‌كارخستنی دووربینه‌كان تۆمه‌تبار كراوه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سزای قورسی زیندانی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net