“ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” باوكی گیانبه‌ختكردوو “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” پاش ١٦٤ به‌ندكران، هێشتا چاره‌نووسی به ناڕوونی له به‌ندی ١٥ی زیندانی كه‌ره‌ج ماوه‌ته‌وه.
“ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” پاش له‌سێداره‌دانی كوڕه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئێران گرت و به‌رده‌وام به‌رپرسانی ڕژیمی ڕیسوا ده‌كرد. ناوبراو پێنج مانگ له‌وه‌به‌ر به‌هۆی چالاكییه‌كانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی كه‌ره‌جه‌وه بۆ زیندانی ئه‌و شاره گوازرایه‌وه. كۆتاییه‌كانی مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كه‌یفه‌رخواستی ئه‌و باوكه دادخوازه له‌لایه‌ن دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی كه‌ره‌ج به تۆمه‌ته‌كانی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپ و ده‌سته‌ی نایاسایی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی گشتی“، “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كان“، “پێكهێنانی گرووپ بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” ده‌ركرا. جێگای ئاماژه‌یه كه “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و له ١٧ی به‌فرانباری ١٤٠١ هاوڕێ ڵه‌گه‌ڵ “سه‌یدمحه‌ممه‌د حسێنی” له‌سێداره دران.