له‌سه‌ركار ده‌ركردنی موعه‌لیمێك له‌ شارستانی لوردێگان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی ڕێبه‌ندان، دیوانی دادپه‌روه‌ری ئیداری له‌ شاری تاران حوكمی له‌سه‌ركار ده‌ركردنی “محه‌ممه‌د سه‌عیدی ئه‌بووئێسحاقی” له‌ موعه‌لیمانی دڵسۆزی لوردێگان له‌ پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری پشتڕاست كرده‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د سه‌عیدی ئه‌بووئێسحاقی” به‌ بیانووه‌كانی دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، ژه‌نینی مۆسیقا بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووان، به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری دژبه‌ كۆمه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌رانی شۆڕشی ژینا و هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست ژاراویكردنی قوتابیانی كچ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌، له‌سه‌ركار ده‌ركراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net