34
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی “پویا ئه‌حمه‌دپور” و كۆمه‌ڵێك له دادخوازانی شاری ڕه‌شت له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی له‌دایكبوونی “پویا ئه‌حمه‌دپور” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری ڕه‌شت، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت. “پویا ئه‌حمه‌دپور” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، ڕۆژی ٣١ خه‌رمانانی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا به زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی زه‌ربه مه‌غزی بوو و پاش ماوه‌یه‌ك به‌سته‌ریبوون، ڕۆژی شه‌شی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ گیانی به‌ختكرد.