31
كه‌م ئه‌ندامانی سه‌راسه‌ر ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان بۆ جارێكی دیكه دژ به دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌م ئه‌ندامان له شاره‌كانی سنه، ئه‌رده‌بیل، بۆجنۆرد، كه‌ره‌ج، تاران و ده‌ورووبه‌ری خۆیان گه‌یاندۆته به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون. كه‌م ئه‌ندامانی ناڕازی خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی یاسای ٢٧ی كه‌م ئه‌ندامان، زیادكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌كوو یارمه‌تی له بێهزیستی وه‌ری ده‌گرن، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.