30
به‌یانی دووشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی پێكدادانی دوو ماشێنی سرویسی هاتووچۆی كرێكاران له‌گه‌ڵ كامیۆنێكدا له مه‌نووجان، ١٦ كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو مینی بووسی هه‌ڵگری كرێكارانی كانگای كرۆمیتی ئاسمینۆن له كاتی گه‌ڕانه‌وه له مه‌عده‌ن، له جاده‌ی مه‌نووجان دا له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك به‌ریه‌ككه‌وتوون و له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا،١٦ كرێكار بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.