148
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی پارسی جنووبی له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس له پاڵاوگه‌كانی پێنج، ٩ و ١١ی پارسی جنووبی خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، سامان‌دانی كرێكاران له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی پارسی جنووبی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان و دۆخی پیشه‌یی بوون.