ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندان، خوێندكارانی كۆلێژی زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی له زانكۆی به‌هه‌شتی تاران، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌ی له‌سه‌ركارده‌ركردنی مامۆستایه‌كی ئه‌و زانكۆوه به ناوی “ئه‌حمه‌د شه‌ركه‌رچی”، پشتیوانی خۆیان له‌و مامۆستا ئازادیخوازه ده‌ربڕی.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی دیكه زانیمان كه وه‌لانان و سه‌ركوتی خوێندكاران و مامۆستایان، هه‌روه‌ها به‌تاڵكردنی زانكۆكان له مرۆڤی به ئه‌زموون، به‌رپرسیار و ئازادیخواز به‌رده‌وامه و كاریگه‌ری ڕاسته‌خۆی له‌سه‌ر كوالێتی په‌روه‌رده داناوه. تۆقاندن، ده‌ركردن، سه‌ركوت، زیندان و ئه‌شكه‌نجه نه‌بووه‌ته هۆی وازهێنانی خوێندكاران و مامۆستایانی ئازادیخواز له خه‌باتیان بۆ درووستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و به‌رابه‌ر و هه‌وڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی وه‌ك پێشووتر شكستی هێناوه.