27
ڕۆژانی دووشه‌ممه و چوارشه‌ممه ١٦ و ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “حاسڵ كورانی”، “نیزام ته‌یمووری” و “نه‌ریمان عه‌زیزی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی بانه و نه‌سوود بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز،ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری مهاباد به ناوی “حاسڵ كورانی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه بریندار كراوه. ڕۆژی دووشه‌ممه دوو كۆڵبه‌ری دیكه به ناوه‌كانی “نیزام ته‌یمووری” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌قز و “نه‌ریمان عه‌زیزی” خه‌ڵكی گوندی “زێڕان”ی سه‌ر به شاری جوانڕۆ به فیشه‌كی ساچمه‌یی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.