29
“شه‌هریار نه‌سرۆڵڵاهی” به‌ندكرامی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئه‌راك، له ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندانه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
“شه‌هریار نه‌سرۆڵڵاهی” له ڕێكه‌وتی ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له شاری خۆڕه‌م ئاوا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌راك گوازرایه‌وه. ناوبراو پاش مانگێك لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌وه بۆ زیندانی ئه‌راك ڕاگوێزرا. ڕۆژی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، ئه‌و چالاكه سیاسیه له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئه‌راكه‌وه به‌تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “ئه‌ندامه‌تی له گرووپی دژبه‌ری نیزام” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.