24
به‌یانی هه‌ینی ٢٠ی ڕێبه‌ندان، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “یووسف مهابادی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و “فه‌رزاد
(پاشناو نادیار)” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی بانه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، به‌یانی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه و دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی “یووسف مهابادی” و “فه‌رزاد” له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی ڕژیم به فه‌رمانی سه‌رهه‌نگ مورادی له مهوداێكی نزیكه‌وه ته‌قه‌یان له‌و دوو كۆڵبه‌ر كردووه و به‌هۆیه‌وه ده‌ست و لاقیان به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.