نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت له‌ ئێران و كوژرانی ١٢ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له‌ كرمان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ڕێبه‌ندان، پیاوێكی خه‌ڵكی شارستانی فاریابی سه‌ر به‌ پارێزگای كرمان، به‌ چه‌كی كڵاشینكۆف ١٢ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كوشت و هه‌ڵهات.

به‌پێی زانیارییه‌كان، پیاوێكی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵی خه‌ڵكی گوندی مه‌زره‌عه له‌ شارستانی فاریاب به‌ بیانووی كێشه‌ی خێزانی، ١٢ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كوشتووه‌. به‌وته‌ی پۆلیسی كرمان، به‌رپرسانی قه‌زایی فه‌رمانیان به‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ داوه‌، به‌ڵام بكوژه‌كه‌ هه‌ڵهاتووه‌ و هێشتا ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net