24
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كوردستان و ئێران به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان، سه‌قز، قوروه، بیجاڕ، ورمێ، كرماشان، ئه‌راك، ڕه‌شت، خۆڕه‌م ئاوا، تاران، ته‌ورێز، ئه‌رده‌بێڵ، برووجێرد، زاهیدان، به‌نده‌رعه‌باس و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.