ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، دایكانی شۆڕشی ژینا له شاری سنه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “حه‌مید ئاخ” له چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌یان كرد كه ڕۆژی چوارشه‌ممه، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له وڵاتی ئاڵمان ماڵئاوایی له ژیان كردبوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا دایكانی شۆڕشی ژینا به دانانی تاجەگوڵینە، ڕێزیان لە ماندووبوون و خەباتی دەیان ساڵەی “حەمید ئاخ” گرت. “حەمید ئاخ” لە چالاكانی ناسراو و دڵسۆزی کوردستان بوو كه بە هۆی چالاکییەکانی، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی سنەوه بانگهێشت و به‌رده‌وام لە ژێر گوشار و هەڕەشەدا بوو. ناوبراو سه‌ره‌تاكانی ساڵی ١٤٠٢، به‌هۆی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاره‌كانی سنه، دێولان، سه‌قز و بۆكان و ڕفاندنی ٣٠ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له جاده‌ی نێوان سه‌قز- بۆكان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژین و دوو منداڵه‌كه‌ی ناچار به كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو. ئەو بنەماڵەیه لە شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” و هەروەها ناڕەزایەتییەکان و مانگرتنی مامۆستایانی سنە، بەشداری چالاکانەیان بووە.