ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی پارسی جنووبی له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی پێنجه‌م، شه‌شه‌م و نۆهه‌م، هه‌روه‌ها كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌ته‌وه. به‌وته‌ی كرێكاران، له‌م ڕۆژانه‌دا كه شۆفێرانی شاغڵ له شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو، له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه له‌سه‌ركار ته‌علیق كراون. ئیتحادییه‌ی سنفی كرێكارانی پارێزگای بووشێهر بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی دوا خست تاكوو ڕۆژی ٢٢ی به‌همه‌ن تێپه‌ڕ ده‌كات و ئێستا وڵامی داواكاری كرێكاران ناداته‌وه. كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره ته‌علیق كراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار، وه‌لانانی شیركه‌ت په‌یمانكارییه‌كان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، پێدانی مافی مه‌ره‌خسی دوو به دووی كرێكارانی به‌شی پشتیوانی، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه، هه‌روه‌ها دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.