“مێهدی مۆعه‌ره‌بی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، موعه‌لیمی خه‌ڵكی شارستانی حه‌میدییه‌ی خووزستان كه ماوه‌ی به‌ندكرانی له زیندانی تۆربه‌ت جام تێپه‌ڕ ده‌كات، مانگێك له‌وه‌پێش جه‌ڵته‌ی دڵ لێی دا و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.
“مێهدی مۆعه‌ره‌بی” مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٩٤ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و له دادگای ئینقلابی ئه‌هواز به تۆمه‌تی “هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی”، “موحاره‌به و افساد فی الارض” به ٣٠ ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ زیندانی تۆربه‌ت جام مه‌حكووم كرا. سێ كه‌س له هاودۆسیه‌كانی مێهدی به ناوه‌كانی “قه‌یس عۆبه‌یداوی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و براكه‌ی به ناوی “ئه‌حمه‌د عۆبه‌یداوی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ له‌گه‌ڵ ئامۆزایه‌كیان به ناوی “سه‌جاد به‌لاوی” له‌سێداره دراون. “مێهدی مۆعه‌ره‌بی” له حاڵێكدا نۆهه‌مین ساڵی به‌ندكرانی دا تێپه‌ڕ ده‌كات كه ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕۆژ مه‌ره‌خسی نه‌بووه و له ده‌رمانی بێبه‌ش كراوه.