بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

بەردەوامی هەڵمەتی سێشەممەکانی نابۆسێدارە لە 66 زیندانی ڕژیم

بەردەوامی هەڵمەتی سێشەممەکانی نابۆسێدارە لە 66 زیندانی ڕژیم

 

لە 142مین حەفتەی سێشەممەکانی نابۆسێدارە، رۆژی ڕابردوو بەندکراوان لە 66 زیندانی جیاوازی ئێران مانیان لە خواردن گرت.

بە پێی بەیانییەی ئەو هەڵمەتە، لە درێژەی 1 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 2230 بەندکراو لە زیندانەکان ڕژیم بە سێدارە دراون و لە پەیوەندیدا، پەیامنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان هاوکاری خۆی لەگەڵ ئەو هەڵمەتە ڕاگەیاندووە.  پەیویستە بگوترێ کە بەشداربووانی ئەو هەڵمەتە لە زیندانەکان، داوایان لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ کردووە کە پاڵپشتی بەندکراوانی ئێران بن.  هەروەها شایانی باسە کە هاوکات لەگەڵ ئەو رۆژە، حوکمی سێدارە بەسەر چەند هاووڵاتیدا سەپێندراوە و نزیک بە 10 بەندکراویش لە سێدارە دراون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە