ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ناڕازی شیركه‌تی ئالۆمینیۆمی ئه‌راك دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان مانگرتنیان له خورادنی وشك ڕاگه‌یاند كه ئێستا دۆخی ته‌ندروستیان له خراپیدایه.
پەیام
-
-
“حسێن ڕونهقی” چالاك و به‌ندكراوی سیاسی به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، له هه‌شته‌مین ڕۆژدا به‌رده‌وامی مانگرتنه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
-
ڕۆژی ڕابردوو، خانه‌نشینكراوان و كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی پیشه‌یی “موره‌ته‌ب” له شاری تاران، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی سێه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانان، “مێهدی ڕه‌مه‌زانی” وه‌رزشكاری خه‌ڵكی شاری قوروه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره به توندوتیژییه‌وه ڕفێندرا.
-
“دلێر سه‌لیمی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٨٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی دیار نییه.
-
“به‌فرین مه‌عروفی” به‌ندكراوی سیاسی كورد و خه‌ڵكی شاری ورمێ، پاش تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
-
ڕۆژووی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی “یه‌حیا ڕه‌حیمی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، سه‌ردانی “دایه مینا” دایكی دادخوازی شه‌هید شه‌هریار محه‌ممه‌دیان كرد.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، دیوانی باڵای ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه حوكمی سێداره‌ی چه‌ند به‌ندكراوی په‌یوه‌ندیدار به دۆسیه‌ی “ئێكباتان” هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی شاری تاران دژ به “نادادپه‌روه‌ری و نابه‌رابه‌ری له یاساكانی مێهریه”، له به‌رده‌م بینای قووه‌ی قه‌زاییه‌ی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی ئاقاجاری و كرێكارانی شاغڵ له دوڕگه‌ی سیری، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.