ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، ده‌یان كه‌س له ئه‌ندامانی هەر ٣٣ته‌عاونی به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م بینای په‌رلمانی ڕژیم، دژ به پێنه‌دانی زه‌وییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
پەیام
-
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت له دوڕگه‌ی خارك دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه سنفییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له پزیشكانی به‌شداربوو له ئه‌زمونه‌كانی دانشنامهی پسپۆڕی، بۆ دووهه‌مین جاری به‌رده‌وام دژ به شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ئه‌زمونانه،له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی بێهداشت كۆبوونه‌وه.
-
شه‌وی ڕابردوو، لاوان و تێكۆشه‌ران له شاری كه‌ره‌ج له به‌ربه‌ره‌ی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا، له سه‌ر دیواره‌كانی ئه‌و شاره دژ به ڕژیمی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی درووشمیان نووسی.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، خه‌ڵك و بازاڕیانی شاری سێمیرۆم سه‌ر به پارێزگای ئیسفه‌هان، دژ به له سێداره‌دانی “مێهران به‌هرامیان” دوكانه‌كانیان داخست و مانیان گرت.
-
ڕۆژی ڕابردوو، “ڕه‌حمان ده‌رئوفتاده” به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات له شاری پیرانشار بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكروانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له شاره‌كانی “كرماشان، شوش، ئه‌هواز و تاران” له به‌رده‌م بینای ئه‌و ڕێكخراوه كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی ڕابردوو، دووهه‌مین فستیڤاڵی شیعری كوردی له شاری كرماشان به به‌شداری هونه‌رمه‌ندان و شاعیرانی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
-
“ئایه‌ت غوڵامی” مامۆستای ئایینی خه‌ڵكی شاری كرماشان، له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر تاوانه‌كانی ئه‌و شاره‌ـ حوكمی ٥ ساڵ زیندانی ته‌علیقی و ٦ مانگ به‌ندكرانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، كرێكارانی په‌یمانكاری نه‌وت و گازی گه‌چساران، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان له به‌رده‌م بینای ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.