ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، “ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد” ئه‌ندامی شورای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه كرێكارییه‌كانی ئێران، پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی زیندانه‌كه‌ی له زیندان ئازاد كرا.
پەیام
-
-
شه‌وی شه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، لاوانی شاری سێمیرۆم سه‌ر به پارێزگای ئیسفه‌هان، به ئاگردانی به‌نره حكومەتییه‌كان دژ به له سێداره‌دانی به‌ندكراوانی سیاسی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
-
هەواڵی ئێران
ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ دانوستانه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لێژنه‌یه‌كی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی خه‌رمانان، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانیان له گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕه‌وانه‌ی ڤییه‌ن كران.
-
“كورۆش جه‌لیل” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری یاسوج و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، له لایه‌ن داداگای ڕژیمەوە له شاری یاسوج بانگهێشت كرا.
-
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی به‌هێز كردنی هێزی سه‌ركوت و هه‌روه‌ها ترساندنی خه‌ڵك له نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستیان …
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له به‌شداربووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی شاری شیراز دژ به نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه له‌و شاره و هه‌روه‌ها پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دسه‌تبه‌سه‌ر كراون.
-
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا به لانیكه‌م ٧ پارێزه‌ری دادگوسته‌ری له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه له شاری گیلان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
-
ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، “مێهران به‌هرامیان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی “سۆمه‌یره‌م”، به تۆمه‌تی “شۆڕشی چه‌كداری دژ به ڕژیم” له سێداره درا.
-
هەواڵی کوردستان
پشتیوانی مامۆستایانی زانكۆی كوردستان له موعه‌لیمانی له سه‌ر كار ده‌ركراوی كوردستان
له هه‌ڵمه‌تێكدا ٩٣ مامۆستای زانكۆی كوردستان له شاری سنه، له نامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له مامۆستایانی له سه‌ر ده‌كراوی كوردستان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمه‌كانیان بوون.
-
ڕۆژی ڕابردوو، دارستانه‌كانی چیای شێرهزۆڵ سه‌ر به پارێزگای ئیلام به هۆكاری نادیار ئاگری گرتووه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه له هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دان.