“مینا مەشهەدی میهدی” فیلمساز و تەمەن ٤٦ ساڵ، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١ مانگ لە دەستبەسەر کرانی و هەروەها کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانەکەی، هێشتا لە زیندانی قەرچەک ڕاگیراوە.
پەیام
-
-
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەرمانان، خانەنشینکراوانی حەفت تەپە دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکان کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
-
شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٩ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگه‌ران و دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت له شاری سنه، ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان پیرۆز كرد.
-
ئاگری چیای سیاچهل له پارێزگای ئیلام، پاش سێ ڕۆژ هێشتا نه‌كوژێندراوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت تیمێكی فریگوزاری خێرا ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌كراوه.
-
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه، سه‌رجه‌م حوكمی ١٠ ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
-
“زانیار محه‌ممه‌دنژاد” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری كامیاران، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی نزیك به دوو مانگ به سه‌ر ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌یدا، هێشتا زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و هاووڵاتییه له به‌رده‌ستدا نییه.
-
ڕۆژی ڕابردوو، ده‌وروبه‌ری به‌ندئاوی تشرین بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام له لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ڕژیمی توركیاوه كرایه ئامانج.
-
ڕۆژی ڕابردوو ٦ به‌ندكراو له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه له زیندانه‌كانی “سنه، قزڵحه‌سار، زاهدان، ئه‌راك و شیراز” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هوشبه‌ر”، ئێعدام كران.
-
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەرمانان، خوێندکارانی زانکۆی هونەر و میعماری پارس لە شاری تاران دژ بە بەرزبوونەوەی ئاستی شەهرییە بە ڕیژەی ٥٣ لە سەد، کۆبوونەوە.
-
هەواڵی ئێران
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شاغڵ لە ناوچە عەمەلیاتییەکانی شیرکەتی نەوتی فەلات قارە لە خارک
ڕۆژی ڕابردوو کرێکارانی شاغڵ لە ناوچە عەمەلیاتییەکانی شیرکەتی نەوتی فەلات قارە لە خارک، بە بەڕێوەبردبی کۆبوونەوەیەک خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان لە سەر داخوازییەکانیان بوون.