ڕۆژی شه‌ممه ٨ی خه‌رمانان، كرێكارانی له سه‌ر كار ده‌ركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام، له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
پەیام
-
-
ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی شاری لوشان سه‌ر به پارێزگای گیلان، دژ به نه‌بوونی ئاو و ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ئه‌و شاره ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ هاووڵاتی له پارێزگای خوراسانی ڕه‌زه‌وی به بیانووی هاوكاری له گه‌ڵ ده‌موده‌زگای ئه‌منی ئیسرائیل ڕفێندراون و هێشتا چارنووسیان دیار نییه.
-
“خسرۆ عه‌لیكوردی” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و پارێزه‌ری دادگوسته‌ری، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ٥ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی خوێندنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
-
هەواڵی کوردستان
به‌رز ڕاگرتنی یادی هاوڕێ فۆئاد مسته‌فا سوڵتانی له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیان له شاری سنه
ڕۆژی شه‌ممه ٨ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیان، ئازادیخوازان و لایه‌نگه‌رانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه، له به‌ره‌به‌ره‌ی ٩ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ فۆئاد مسته‌فا سوڵتانی، …
-
هەواڵی کوردستان
ڕێپێوانی خه‌ڵكی شاری سنه له چیای ئاویه‌ر به مه‌به‌ستی پشتیوانی له موعه‌لیمانی كوردستان
ڕۆژی هه‌ینی ٧ی خه‌رمانان، به سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی شاری سنه به بانگهێشتی “كومیته‌ی پشتیوانی له موعه‌لیمانی له سه‌ر كار ده‌ركراو”، له ڕێپێوانێك به‌ره‌وه‌ر چیای ئاویه‌ر كۆبوونه‌وه.
-
له به‌رده‌وامی گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر موعه‌لیمانی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو چوار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌ویان لێ كرا.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌ك به ناسناوی “فه‌رزاد ڕوسته‌می” خه‌ڵكی گوندی ئه‌وێهه‌نگ سه‌ر به شاری سنه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری ده‌ماوه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ر و ١١ كه‌سی دیكه‌ش بانگهێشت كراون.
-
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاوی كانی به‌رازان له گوندی خوڕخوڕه‌ی شاروێران سه‌ر به شاری مه‌ریوان وشك بووه و خه‌ڵك له دۆخێكی خراپدان.
-
ڕۆژی هه‌ینی ٧ی خه‌رمانان، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له شه‌قامی ١٦ متری شاری دیوانده‌ره، چوار منداڵ به سه‌ختی بریندار بوون.