له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنجبه‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له سێداره دراون.
پەیام
-
-
هەواڵی ئێران
به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ناڕوونی چاره‌نووسی پزیشك و نووسه‌رێكی دانیشتووی شاری ئیسفه‌هان
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕه‌زا هادی” پزیشك و نووسه‌ری خه‌ڵكی “شاری زه‌واره” سه‌ر به پارێزگای ئیسفه‌هان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه له شاری ئیسفه‌هان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
-
ڕۆژی ڕابردوو، زیاتر له ٩٠ كرێكاری گۆمرۆكو شۆفێرانی شاغڵ له له‌نگه‌رگه‌ی “ده‌یر” سه‌ر به پارێزگای “بوشێهر”، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانكاری ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگای ئاسنی تراورس، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌ز، “حسێن میربه‌هاری” دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵگای پاراستنی منداڵانی كار، به دانانی بارمته‌ی پێنج میلیاردی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “جامه شوران” سه‌ر به پارێزگای كرماشان، به ناوی “ساسان جامه شورانی”، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به دۆخی ته‌ندروستی گیانی له ده‌ستدا.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به ناوی “خالد ئێلاهی”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له سێداره دراون.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی شارستانی “مه‌روه‌ست” سه‌ر به پارێزگای یه‌زد، دژ به نه‌بوونی داهات كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی شیركه‌تی قه‌ندی خاوه‌ۆمیانه‌ی شوش، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به ژیان و مه‌عیشه‌تیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.