پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناردنی هەزاران هێزی ئەمریکایی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، پاش بەرزبونەوەی گرژییه سەربازییەکان لە نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل، میدیای ئەمریکایی هەواڵیان داوە لە ناردنی هەزاران هێزی سەربازی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمە وەک هەنگاوێکی نوێ بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی ناوچەکە دادەنرێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی فاکس نیوز و سی‌بی‌اس، نزیکەی ٤٥٠٠ هێزی مارینز ڕەوانەی ناوچەکە کراون و هەروەها پنتاگۆن لە پلانیدایە هێز لە دوورگەی خارک جێگیر بکات. شایانی باسە کە ئەم هێزانە پێدەچێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە بەکاربهێندرێن. لە هەمان کاتدا، زانیارییە فەرمییەکان سەبارەت بە ئامانجی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە یان کاتی جێبەجێکردنیان هێشتا بڵاونەکراوەتەوە. 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *