ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی ئارمان گۆسته‌ری نۆوین له شارستانی كۆناره‌ك، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
پەیام
-
-
شه‌وی ڕابردوو، به درۆنێكی ئێنتحاری هێرش كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كوڕموڕ له چه‌مچه‌ماڵ و به هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر ئه‌و كێڵگه‌یه كه‌وت.
-
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د عه‌لی وه‌یسی و سیروان خوداكه‌ره‌می” سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٨ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
-
ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییه‌كی خه‌كی شاری شنۆ به ناسناوی “به‌لال ئه‌حمه‌دی ئازه‌ر”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆڵبه‌رێك له سنووری باشماخی مه‌ریوان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی برینداربوو.
-
ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی پترۆشیمی شاری كرماشان دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان و پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
-
ڕۆژی ڕابردوو، ككۆمهڵێك له كرێكارانی شاغڵ له كۆگای تیتانیۆمی كه‌هنوج له پارێزگای كرمان، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی ڕابردوو، “ئه‌كبه‌ر دانش سه‌راوه‌ردی” چالاكی سیاسی و خه‌ڵكی شاری ئیسفه‌هان، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی له زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان ئازاد بوو.
-
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پترۆشیمی پترۆناد كه له مانگانی ڕابردوودا له سه‌ر كار ده‌ركراون، دژ به ناڕوونی دۆخی پیشه‌ییان له به‌رده‌م ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
-
به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، له ماوه‌ی ٧ مانگی ڕابردوودا، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، لانیكه‌م ٥٦٥ كرێكار له ئێران تووشی ڕووداوی كار بوون.