ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هۆی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی مه‌ده‌نی له غه‌ززه، ١١ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ستدا.
پەیام
-
-
“فه‌ربۆد حه‌سه‌نوه‌ند” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی “مه‌سجد سلێمان”، به هۆی بێبه‌ش كرانی له ده‌رمان، دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه پێویستی به ده‌رمانی خێرا هه‌یه.
-
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی له خواره‌وه بوونی حه‌قده‌ستی په‌ره‌ستاران به پێی سه‌ختی كاره‌كه‌یان، ئێران تووشی كێشه‌ی نه‌بوونی په‌ره‌ستار له زۆربه‌ی شاره‌كان بووه‌ته‌وه.
-
هەواڵی ئێران
پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی له سێداره دراو له زیندانیان مانگرتووی به‌ندیخانه‌ی قزڵحه‌سار
ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی چه‌ند به‌ندكراوی له سێداره دراو به كۆبوونه‌وه له سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان، پشتیوانی خۆیان له به‌ندكراوانی مانگرتووی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ده‌ربڕی.
-
ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی سپای پاسدارن، ئۆتۆمبیلێكی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانیان كرده ئامانج و بە هۆیه‌وه ئۆتۆمبیله‌كه له ئاگردا سووتا.
-
له ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٢٤ و ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر، ٨ كرێكار له شاره‌كانی “زه‌ڕقان و ته‌به‌س”،به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران تووشی ڕووداو بوون و …
-
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، زیاتر له ١٥٠٠ به‌ندكراو له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، له پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامدا، به‌رده‌ومیان به مانگرتن دژ به له سێداره‌دانی به‌ندكراوان دا.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له كوردستان و ئێران، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” و “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، له سێداره دراون.
-
ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌ره‌یه‌كی زۆر له دارستانه‌كان و سروشتی كوردستان له لایه‌ن هه‌ڵپه‌ره‌ستانی سه‌ر به ڕژیمی كۆماری ئیسلامیەوە، له …
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی وشوێنێكی نادیار كراوه.