خوێندكارانی زانكۆی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی تاران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی گیانبه‌ختكردووی مه‌عده‌نی ته‌به‌س، چالاكییان ئه‌نجام دا.
پەیام
-
-
په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی یه‌زد، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر له‌به‌رده‌م زانكۆی زانیاری پزیشكی كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی فه‌جری جه‌م له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌ست و بڕینی مه‌زایا خۆپپێشاندانیان كرد.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی فه‌رناس له باكووری كوردستان، له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاركردنی ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان و دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشا و به‌ره‌و شاری ئانكارا …
-
جه‌واد محه‌ممه‌دی فه‌رد، به‌ندكراوێكی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر، هه‌وڵی هه‌ڵواسینی خۆی دا به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوبه‌ندییه‌كانیه‌وه ڕزگار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
-
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئه‌ماكنی شاری دێولان، كافه‌ی چالاكێكی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره به ناوی “گوڵناز به‌یگپور”ی به بیانووی بێ بنه‌ما داخستووه.
-
دایكانی ئاشتی كوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، له به‌یاننامه‌یه‌ك دا پشتیوانی خۆیان له گه‌وهه‌ر عشقی، دایكی مانگرتووی سه‌تار به‌هه‌شتی ده‌ربڕی.
-
هەواڵی ئێران
په‌یامی چه‌ند چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین بۆ قوربانیانی كاره‌ساتی ته‌به‌س
“ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد”، “ناهیهد خوداجوو”، “نه‌سرین خزر جه‌وادی” چالاكانی كرێكاری به‌ندكراو له به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین به بۆنه‌ی كاره‌ساتی كانگه‌ی ته‌به‌س، له په‌یامێكدا هاوخه‌می خۆیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان كرد.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر، مه‌ئموورانی ئیداره‌ی مه‌سكه‌ن و شارسازی چابه‌هار هاوڕێ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار له گوندی ڕه‌مین و چه‌ند خانوویان ڕووخاند.
-
موعه‌لیمانی نێهزه‌تی وانه‌وتنه‌وه سه‌راسه‌ری ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش دا كۆبوونه‌وه.