بە پێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، لە درێژەی گرژی و ئالۆزیەکانی نێوان ئیران و ئەمریکا لە مانگی پووشپەڕدا ژمارەیەک زۆر لە هاووڵاتیان بریندار یان گیانیان لەدەستداوە.
پەیام
-
هەواڵی ئێران
-
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “ئەمیر حسێن باقری عەلەویجە” چالاکی خوێندکاری، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە 74ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
-
بەپێی دوایین زانیارییەکان، “مەریەم دریسی” هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای فارس، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.
-
بەرپرسێکی پارتی ئازادی کوردستان ڕایگەیاند، بنکە و بارەگاکانی پارتی ئازاژی کوردستان بە چەندین درۆنی ئینتحاری بە ئامانج گیراوە.
-
دوێنێ “ئیلنا” ئاژانسی هەواڵی کاری ئێران، لە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلدا جارێکی دیکە پەردەی لەسەر ڕاستییەکی تاڵ لادا کە ملیۆنان بنەماڵەی ئێرانی هەموو ڕۆژێک ئەزموونی دەکەن. ئەم ڕاپۆرتە باسی لە قەیرانی شوێنی …
-
ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” بڵاوی کردەوە کە ئەمریکا دەستی بە گواستنەوەی بەشێک لە فڕۆکە جەنگییەکانی لە ئەورووپاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.
-
هەواڵی جیهان
ڕەتکردنەوەی ئیدعای سپای پاسداران سەبارەت بە بە ئامانج گرتنی بنکەی سەربازی تەنەفی سووریا
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی بە توندی ئەو دەنگۆ و بانگەشانەی ڕەتکردەوە کە باس لە هێرشی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەی سەربازیی «تەنەف» لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەن.
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، پاش هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامی و حووسییەکانی هاوپەیمانی بۆ سەر خاکی عەرەبستانی سعوودیە، حکوومەتی پاکستان هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کردووە. ئاژانسی هەواڵی “ڕۆیتەرز” لە زاری بەرپرسێکی …
-
وەزارەتی کارەبا و ئاوی کووەیت ڕایگەیاند کە بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشێکی نوێی کۆماری ئیسلامی، ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا و دامەزراوەیەکی ئاوپاککردنەوەی ئەو وڵاتەدا کەوتووەتەوە.
-
ڕۆژی هەینی، ٢٦ی پووشپەڕ، بەندکراوانی بەندی دووی زیندانی قزڵحەساری کەرەج، بۆ پێنجەمین ڕۆژی بەردەوام درێژەیان بە مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دا و جارێکی دیکە ئامادە نەبوون جیرەی خۆراکی زیندان وەربگرن.