ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، چالاكێكی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی شاری كرماشان، پاش تێپه‌ڕبوونی ٣٣ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، به دانانی بارمته به شێوه‌یه‌كی كاتی ئازاد كرا.
پەیام
-
-
هەواڵهەواڵی کوردستان
به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ركران و ناڕوونی چاره‌نووسی چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “عه‌بدوڵڵا خانی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٤٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێشتا سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی له شاره‌كانی سنه و شاباد، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
-
وتەی ڕۆژ
تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە دژی خەڵکی ئێران، دوو ڕاپۆرت سەبارەت بە کوشتاری مانگی بەفرانباری ١٤٠٤
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە ناوەندەکەی لە وڵاتی نۆروێژە، کۆمەڵێک زانیاری و دیکۆمێنتی باوەڕپێکراو و هەژێنەری لە زمان پزیشک و کادری دەرمانی شارە جۆربەجۆرەکانی ئێرانەوە پێگەیشتووە کە نیشانی دەدات کۆماری …
-
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، بڕیارە ڕۆژی هەینی دانوستانی ئەتۆمیی نێوان ڕێژیمی ئێران و ئەمریکا لە عومان بەڕێوە بچێت.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی خه‌ێندكارانی یه‌كگرتوو، مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی شیراز له چواره‌مین ڕۆژدا به‌رده‌وامه.
-
ڕۆژی ڕابردوو، خوێندكارانی زانكۆی هونه‌ری ئیسلامی ته‌ورێز، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك پشتیوانی خۆیان له خوێندكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو ده‌ربڕی.
-
هەواڵی ئێران
داخوازی ئازادی ده‌ستبه‌جێی قوتابیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له لایه‌ن كانونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌لیگوده‌رز
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كانونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌لیگوده‌رز، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی قوتابیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباردا بوو.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و سنه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له لایه‌ن شاره‌داری شاری سنه‌وه بڕیار دراوه كه لانیكه‌م ٤٠٠ كرێكاری وه‌رزی، له سه‌ركاره‌كانیان ده‌ر بكرێن.