به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٤٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، نه‌ك ته‌نیا ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كانیان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو ماوه‌ی بهندكرانهكانیان درێژ كراوه.
پەیام
-
هەواڵهەواڵی کوردستان
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ و ڕه‌شت، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
-
ئۆرگانی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
-
هەواڵی جیهان
پەسەند كرانی بڕیارنامەی ئیدانه‌ی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەز ، کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی پێشنیاركراوی وڵاتی “كانادا”ی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران پەسەند كرد.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا به هاوكاری ئه‌رته‌شی ئۆردۆن، ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێیان دژ به چه‌كدارانی داعش له سووریا ده‌ستپێكردووه.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی زانكۆی تاران سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی حەراسه‌تی زانكۆ و كه‌شی ئه‌منی زانكۆ، دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی وردا زه‌رتاك له شارستانی “كۆوار” سه‌ر به پارێزگای فارس، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان، كۆبوونه‌وه.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٠ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌وه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له سێداره دراون.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری تیكاب به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شاری میاندوئاب كرا.
-
به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی شاری ئیسفه‌هان به ناوی “عه‌قیل كه‌شاوه‌رز”، له لایه‌ن ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامییه‌وه له زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ، له سێداره درا.