بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ژمارەیەک لە چالاکانی مافی مرۆڤ و بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئاڵمان، خوازیاری هەڵوێستی دەوڵەتی ئاڵمان سەبارەت بە ئێعدامەکان و پشتگیری لە زیندانیانی سیاسیی …
پەیام
-
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە دوو ڕووداوی جیاواز لە شارەکانی یەزد و مەلایر، کرێکارێک گیانی لەدەستدا و سێ کرێکاری دیکە بریندار بوون.
-
لە ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، لانیکەم چوار بەندکراو لە زیندانەکانی عادڵ ئابادی شیراز و تورەبەتی حەیدەریە لەسێدارە دراون.
-
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “مەجید کەریمی” ناسراو بە “مەجید ڕەهوەرد”، نووسەر و مامۆستای زمانی کوردی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە تاران دەستبەسەر کراوە.
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، پاش تێپەڕبوونی ٤٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی “شلێر مام قادری” ژنێکی تەمەن ٣٤ ساڵی خەڵکی شاری مەهاباد، نیگەرانییەکان سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی ناوبراو زیادیکردووە.
-
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هاوکات لەگەڵ بەردەوامی کەشی توندی ئەمنی و سنووردارکردنی پەیوەندییەکان لە ئێران، گوشارە نایاسایییەکانی هێزە ئەمنیەکان لە شارە جیاوازەکانی کوردستان بەردەوامە.
-
ئێران پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ لە قەیرانی سووتەمەنی. ئەوەی ئەمڕۆ لە ڕیزە دوور و درێژەکانی بەنزینخانەکان، لابردنی کارتە ئازادەکان، سنووردارکردنی نافەرمی وەرگرتنی سووتەمەنی و دروستبوونی بازاڕی ڕەشی بەنزیندا دەبینرێت، نیشانەگەلێکی …
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٨ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەربوونی زیاتر لە ٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
-
بەپێی دوایین هەواڵەکان، تێکهەڵچوونەکانی نێوان حیزبوڵڵا و ئەرتەشی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان زۆرتر بوونەتەوە و ئەگەری هەیە شەڕەکە ناوچەیەکی زۆرتر بگرێتە بەر.
-
هەواڵی جیهان
ئەگری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵنێری “ڕۆیتەرز”، سێ مانگ پاش دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، قەیرانەکان قووڵتر بوونەتەوە و ئەگەری هەیە هێرشەکان دەستپێبکەنەوە.