ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٣، شه‌رڤانێكی ئاسایشی نێوخۆی قامیشلوو و سێ شه‌ڕڤان له گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه‌ی حه‌له‌ب، له هێرشی تیرۆریستان گیانیان به‌خت كرد و ٧ شه‌ڕڤانی دیكه بریندار بوون.
پەیام
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی کوردستان
-
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاهیندژ به ناوه‌كانی دیاكۆ محه‌ممه‌دی و سۆران خزری پاش ده‌ستبه‌سه‌ركراون له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی کوردستان
ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێل‌کرانی مافە کانی مرۆڤ له ساڵی ٢٠٢٤ لەكوردستان و ئێران
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ئامارێكی ناخ هه‌ژێنی له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری مافی مرۆڤ له ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی کوردستان
ڕاپۆرتی ساڵانەی کۆڵبەرنیوز له‌سه‌ر کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە ٢٠٢٤
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، له ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا به‌لانیكه‌م ٣٤٥ كۆڵبه‌ر به هۆكاری جیاواز له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژرا و بریندار بوون.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠٣، دوو به‌ندكراوی به‌لووچ به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر”، له زیندانی ئیسفه‌هان له سێداره دران.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠٣، هێزه ئه‌منییه‌كانی پاكستان به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆ هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی شارومه‌ندانی به‌لووچ له ناوچه‌كانی “هاب چوكی” و “كیچ تۆربه‌ت”ی پاكستان و …
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار، دووكاندارانی بازاڕی ئه‌تله‌س له شاری مه‌شهه‌د دژ به بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با و گرانی نرخی دۆلار مانیان گرت.
-
كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی ئێران ئۆفۆقی خۆڕه‌مشار، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی کوردستان
داخوازی ٥٠ چالاكی سیاسی ژن بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار، په‌نجا چالاكی سیاسی ژن له ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا كه بۆ دۆناڵد ترامپ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان ناردووه خوازیاری به‌فه‌رمی ناساندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان بوون.
-
به‌یانی دووشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ڕه‌حمان تابش”، “هێدی شادیخواه” و “كورۆش عه‌زیزی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.